zagros news agency

وێنەگرتنی وەرزی سێیەمی “Euphoria” کۆتایی هات

دوای نزیکەی نۆ مانگ لە کاری بەرهەمهێنان، وێنەگرتنی وەرزی سێیەمی زنجیرەی بەناوبانگی “Euphoria” کۆتایی هات. 

ئەم هەواڵە لەلایەن ئەستێرەی زنجیرەکە، سیدنی سوینی، لە میانی چالاکییەکی سینەماییدا پشتڕاستکرایەوە.

سوینی ڕایگەیاند: “هەرچەندە ناتوانم هیچ شتێک ئاشکرا بکەم، بەڵام دەتوانم بڵێم کە هەفتەی ڕابردوو کارەکانمان تەواو بوو. زۆر بە پەرۆشین، ئێمە لە مانگی شوباتەوە دەستمان بە وێنەگرتن کردبوو”.

بڕیارە وەرزی سێیەمی زنجیرەکە کە براوەی خەڵاتی ئیمییە، لە ساڵی ٢٠٢٦ نمایش بکرێت، واتە زیاتر لە چوار ساڵ دوای کۆتاییهاتنی وەرزی دووەم. زۆربەی ئەستێرە سەرەکییەکانی وەک زێندایا، جەیکەب ئێلۆردی، هانتەر شەفەر و ئەلێکسا دیمی دەگەڕێنەوە بۆ ڕۆڵەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کتێبی “هەورامان لە نێو بەرداشی ململانێکاندا” ناسێندرا

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

یەكەم فێستیڤاڵی شیعری ئافرەتان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

ART