zagros news agency

چەند یانەیەکی گەورە دەیانەوێت ڤیتینیا بگوازنەوە یانەکانیان

 

بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجیانە یاریزانێکی هێڵی ناوەراست بگوازنەوە ریزەکانیان کە بۆماوەی چەندین ساڵ خزمەتی تیپەکەیان بکات.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە مێرێنگی بژاردەی گواستنەوەی ڤیتینیا بەباش دادەنێت، چونکە لەگەڵ پاریس سان جێرمان ئاستێکی جیاواز پێشکەش دەکات،سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ریاڵ مەدرید ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەرێکی 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەو ناوەراستکارە پێشکەشی پاریس بکەن.

گرێبەستی ڤیتینیا لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بۆئەوەی ڕووبکاتە هەر تیپێکی تر پێویستە سەرەتا رەزامەندی بەرپرسانی یانەکەی بەدەست بهێنێت.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری 170 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 21 گۆڵ و 22 ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیریک گارسیا؛ مباپێ یاریزانێکە دەتوانێت یاری بگۆڕێت

یاسین

ریاڵ مەدرید توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەسەر یانەی لیڤانتی بەدەست بێنێت

یاسین

ناوبژیوانەکەی یاری نێوان بارسێلۆنا و ڤالیکانۆ کێشەی نوێ دروست دەکات

یاسین