zagros news agency

داشکاندن لە کرێی خوێندن دەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێکی وەزاری، بڕیاری دا بە داشکاندنی ڕێژەی 45٪ لە کرێی خوێندن بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی فەرمانە وەزارییەکە کە بە واژۆی، وەزیری خوێندنی باڵا دەرچووە، بڕیارەکە بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) جێبەجێ دەکرێت و سەرجەم ئاستەکانی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەگرێتەوە.

ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابییان و سووککردنی بارگرانیی دارایی لەسەر شانیان

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل دەیان هەزار هێزی یەدەگ بۆ ریزی سوپا بانگ دەکاتەوە

یاسین

بارسێلۆنا ڕایگەیاند یاریزانێکی تووشی پێکان هاتووە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرز دەبێتەوە

سەڵاح