zagros news agency

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە فوئاد حوسێن دەکات

 

سەرۆک بارزنی دەڵێت، “زۆر خەمبار بووم” بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی فوئاد حوسێن؛ بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشیی لە وەزیری دەرەوەی عێڕاق دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 08-04-2024، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی کارۆلینا مۆنتیسۆری، هاوژینی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بڵاوکردەوە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێزم کاک دکتۆر فواد حوسێن

بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینتان (خاتوو کارۆلینا مۆنتیسۆری) زۆر خەمبار بووم. لەم کۆست و بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خانەوادەکەتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو کارۆلینا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
8ی نیسانی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

یاسین

بزوێنەری گەرانی Search GPT فێل لە چاوی بەکارهینەران دەکات

یاسین

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكى ئەنجومەنی پیرانی ئه‌مريكى دەکات

دڵشاد