جێگری پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم پاساوهه‌ڵناگرێت بۆ پێگه‌ی كورد له ئاستی ده‌ره‌وه‌ی ولات خراپه و ئاماژه به‌هۆكاری رێگریه‌كانیش ده‌كات.
د.به‌شیر حه‌داد. له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زاگرۆس گوتی: “پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم خه‌ریكه ده‌بێته عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره و خه‌مێكی قوڵه له‌دڵی هه‌موومان، به‌داخه‌وه ده‌بوو هه‌ر ساڵی پار دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرایه، و هیچ رێگریه‌ك و پاساوێك نابێت هه‌بێت بۆ پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م ،له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌كی كه‌مه هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌واو بووه، واخه‌ریكه لایه‌نه‌كانی عێراق گفتوگۆیان ده‌ستپێكردووه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، زۆر خراپه كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق پێش پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌وێت، ناكرێت چیتر ئه‌م بابه‌ته پشتگوێ بخرێت و خه‌ڵكی كوردستان بۆیه ده‌نگی داوه به هێزه سیاسییه‌كان تا متمانه‌یان پێبكه‌ن و كابینه‌ی نوێ له‌خزمه‌تی خه‌ڵك دروست بكرێت”.
راشی گه‌یاند: ئه‌م دواكه‌وتنه زیان له كوردستان و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێت په‌رله‌مان ده‌ست بكات به‌دانیشتنی تایبه‌تی خۆی و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دابنرێت و حكوومه‌تیش پێكبهێنرێت.

