zagros news agency

بۆ ڕووبەڕووبونەوەی “هەواڵی ناڕاست” حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکارێکی نوێ ڕادەگەیەنێت

 

لە ئەمڕۆوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان داتا و زانیاری پێویست بۆ هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە بەردەست دەخات کە لە بوارە جیاوازەکان پێویستیانە و چەناڵی “خزمەتی هەواڵ” بۆ رۆژنامەنووسان رادەگەیەنێت.

لەوبارەیەوە هێما نیازی، بەڕێوەبەری سۆشیال میدیای فەرمانگەی میدیا و تەکنۆلۆجیای زانیاری وتی، چەناڵێکی پێشکەوتوومان دروستکردووە بە ناوی “خزمەتی هەواڵ” لەلایەن (کۆمپانیای مێتا) ڤێریفا یان پشتڕاستکراوەی بۆ کراوە. ئەم چەناڵە تەنیا بۆ رۆژنامەنووسانە و ئەمڕۆ دووشەممە رادەگەیێنرێت.

هێما نیازی دەشڵێت: رۆژانە داتا و زانیاری پێویست بۆ رۆژنامەنووسان بەردەست دەخرێت، لەهەمان کاتدا، ئەگەر رۆژنامەنووسێک پێویستی بە داتا و زانیاری بێت لەلایەن فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری و لە رێگای ئیمەیڵەوە زانیاریەکەی پێ دەدرێت.

ئەم هەنگاوەی فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری لە پێناو بەرەوپێشبردنی شەفافیەت، پێدانی زانیاری فەرمی و ورد و هەنگاوێکیشە بۆ پاراستنی هاونیشتمانیان لە زانیاری ناڕاست.

لەسەر ئاستی جیهان و لە وڵاتانی دیموکراسی، حکومەت زانیاری پێویست بۆ رۆژنامەنووسان بەردەست دەخات، ئەمەش لەپێناو بەرگرتن لە هەواڵی ناڕاست و پێشخستنی شەفافیەت لە ڕێگای پێدانی زانیاری دروست و فەرمی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین

فەرمی.. مانوێل نۆیەر بە یەکجاری دوورکەوتەوە

یاسین

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح