zagros news agency

لیڤەرپوڵ بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات لەسەر ئاڕن سڵۆت

 

مشتومڕ و فشارەکان لەسەر ئاڕن سڵۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لەم چەند ڕۆژەدا گەیشتوونەتە لووتکە و بەشێکی هاندەرانی یانەی لیڤەرپوڵ داوا لەکارگێڕی یانەکەیان دەکەن بە زووترین کات ڕاهێنەرەکە لەپۆستەکەی دووربخەنەوە ئەمەش بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی ئەم ماوەیەی یانەکە.

 

 

بەگوێرەی دواین زانیاریەکان بێت لەزاری فابریزۆ ڕۆمانۆی پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوە ئەوە ئاشکرا بووە لیڤەرپوڵ بەهیچ شێوەیەک نایەوێت ئاڕن سڵۆت دووربخاتەوە و بڕیاری کۆتایی داوە،کە سەبر بگرن لەسەر ئەو ئاستەی یانەکە و باوەڕی تەواویان بەو ڕاهێنەرە هەیە بۆ چاککردنی ئەنجامەکانی لیڤەرپوڵ.

 

 

لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا لە پریمەرلیگ بارودۆخی زۆر خراپە و لە 12 یاری 6 پلەی یانزەمینی خولەکەی گرتووە دۆڕانی هەیە و 18 گۆڵی لەسەر تۆمار کراوە،کە ئەمە خراپترین دەستپێکی لیڤەرپوڵە لەخولەکەدا لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا وە لەکۆتا دوو یاریشدا 6 گۆڵی لەسەر تۆمار کراوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ژینگەی عێراق: بەهۆی زبڵ و کارگە نافەرمییەکان هەوای بەغدا زۆر پیس بووە

سەڵاح

چین و ئەمریکا لەسەر بەردەوامیی پێوەندیی نێوانیان پێداگرن

سەڵاح

هەولێر… کەسێک بە چەقۆ شوفێری تەکسیەک دەکوژێت

سەڵاح