zagros news agency

لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە دەکرێت

لە دیوانی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە كرا و دووپات لە بەدواداچوونی هۆكارەكەی و رێكخستنەوەی بازاڕەكە كرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.4.8، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا،، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەبارەی ئاگرەی لەنگە كرا.

لە راگەیەنراوی پارێزگای هەولێر هاتووە، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە تایبەت بووە، بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەى سەرلەبەیانى ئەمڕۆى بازاڕى لەنگە و دەستکردن بەڕێکخستنەوە و هەڵگرتن و لادانى زێدەڕۆیی و سەرپێچیەکانى نێو بازاڕەکە ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، دووپاتی لە كردەوە كە  بەپەلە بكرێ لە ڕێکخستنەوەى سەرتاسەرى بازاڕەکە و هەڵگرتن و لادانى سەرجەم زێدەڕۆیی و سەرپێچیەکان نێو بازاڕەکە.

لە كاتژمێر 6:45 بەیانیی ئەمڕۆ، ئاگڕێكی گەورە لە بازاڕی لەنگە كەوتەوە، زیانی 48 دوکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوە دووەم رووداوی گەورەی ئاگرە لەو بازاڕە، لە رۆژی 28ی2ی 2024، ئاگر لە بازاڕەكە كەوتەوە، 168 دوكان سووتان و زیانی زۆر بەر بازاڕەكە كەوت، توانرا بە خێرایی نۆژەن بكرێتەوە.

حكوومەتیش بڕیاری لێخۆشبوونی لە باج و پارەی خزمەتگوزاریی و چەند قەرەبووەیەكی دیكە دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران پاركی ڕەشكین بە ڕووبەری 120 هەزار مەتر لە هەولێر دروست دەكرێت

دڵشاد

سەرۆکوەزیران بڕیارێک لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی دەردەکات

سەڵاح

دەست بەسەرداگرتنی ١٩ تۆن ڕۆنی زەیتونی ساختە

یاسین