جیمی کلیف، ئەستێرەی جامایکی و یەکێک لەو کەسایەتییانەی میوزیکی ‘رێگی’ـی کردە دیاردەیەکی جیهانی، بەهۆی هەوکردنی سییەکانەوە کۆچی دوایی کرد.
لەتیفە چێمبەرز، هاوژینی کلیف لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و نووسیویەتی: “بە خەمێکی قووڵەوە رایدەگەیێنم کە هاوژینەکەم، جیمی کلیف، کۆچی دوایی کرد”.
کلیف خاوەنی چەندین گۆرانیی بەنێوبانگە کە بوونەتە هۆی ناساندنی میوزیکی رێگی بە جیهان.
جگە لە بەرهەمەکانی خۆی، کلیف گۆرانییە جیهانییەکانی وەک (Wild World)ـی کات ستیڤنز و (I Can See Clearly Now)ـی جۆنی ناشی بە شێوازێکی نوێ پێشکەش کردووەتەوە.
لە 2010، ناوی جیمی کلیف لە مۆزەخانە و هۆڵی ناودارانی رۆک ئەند رۆڵ تۆمارکرا، وەک ڕێزلێنانێک بۆ مێژووە پڕ بەرهەمەکەی.

