zagros news agency

پێشانگەی هۆشیاری ژینگەیی بۆ قوتابخانەکان کرایەوە

لە ژێر چاودێری لوقمان سەعید سدیق’، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، پێشەنگەی هۆشیاری ژینگەیی بۆ قوتابخانەکان لە هۆڵی قوتابخانەی مامۆستا غاندی لە پیرمام کرایەوە.

پێشانگەکە لەلایەن ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە و بەشێک لە لایەنە ژینگەیەکانی دیکەی هەولێر بە هەماهەنگی بەشی چالاکی و دێدوانی و ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر هۆبەی چالاکی و دێدەوانی و ژینگەی پەروەردەی پیرمام کرایەوە.

لە پێشانگەکەدا، چەندین وێنەی هۆشیاری ژینگەیی تێیدا نمایش کران، کە گوزارشییان لە چۆنییەتی پاراستنی ژینگەی قوتابخانەکان دەکرد. 

پێشانگەکە هاندانی قوتاببیان و مامۆستایانە بۆ هۆشیاری و پاکڕاگرتنی ناوەندەکانی خوێندن بەتایبەت لەو سنوورە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێرانە بۆ ئۆسکار

ART

دیزنی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار لە 2024 بەدەست دێنێت

ART