ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

له‌ نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ واژۆی   ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری‌ دارایی‌ و ئابووری‌ واژۆی له‌سه‌ره‌ و چه‌ند بڕیارێك به‌ لێخۆشبوون له‌ ته‌واوی سوو و سزای دواكه‌وتنی پێدانی باج ده‌ركرا.

له‌ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌، لێخۆشبوون له‌ ته‌واوی سوو و سزای دواكه‌وتنی پێدانی باج و كرێی ساڵانه‌ی موڵكایه‌تی میری كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی هاووڵاتییان، به‌ مه‌رجێك توخمی سزایی نه‌بێت، بکرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، پێشكه‌شكردنی كارئاسانیی پێویست له‌ چوارچێوه‌ی یاساكانی باج بۆ باجده‌ران له‌ توێژه‌كانی كاسبكاران و پیشه‌وه‌ران، به‌ تایبه‌تیش پێداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دارایی به ‌ڕێژه‌ی خه‌مڵاندنی باجی پیشه‌كان و كاری كاسبكاران، كه‌ خاوه‌ن یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتی سنووردارن و بژێوی خێزانییان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه‌، ئه‌ویش به‌ ئاراسته‌ی بارسووكیی له‌ پێدانی باج، به ‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ناهه‌مواری دارایی ئێستا‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

لە بڕیارەکاندا ئاماژە بە داشکاندنی 20%ی قەرزەکانی ئاو و کارەبا کراوە.

بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان و كرێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بكرێت.

لە خاڵێکی دیکەدا بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوون لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان دەكرێت، وەكوو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕسووماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.

لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆش تاوەکوو 30ی9ی 2024، بەردەوام دەبێت.

هه‌روه‌ها له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌، لێخۆشبوون له‌ ته‌واوی سوو و سزای دواكه‌وتنی پێدانی باج و كرێی ساڵانه‌ی موڵكایه‌تیی میری، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی هاووڵاتییان، به‌ مه‌رجێك توخمی سزایی نه‌بێت.

هەروەها داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکان.

ڕۆژی، 27ی3ی2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو بڕیارانەی  راگه‌یاند، کە بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەری کردوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتە نزیكه‌ی 37 هه‌زار

سەڵاح

پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان: لابردنی کورسی کۆتاکان بڕیارێکی ستەمکارانەیە

یاسین

ده‌یان ئۆتۆمبێلی حكوومی لە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن

سەڵاح