zagros news agency

ڕۆژی پێنجشەممە، 4ی کانونی یەکەمی 2025، بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشوازییان لە” د.سالار عوسمان” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێپرسراوی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، لەگەڵ شاندێکی یاوەری.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوەیان بە دۆخی گشتی سیاسی هەرێمی کوردستان، و عێراق و ناوچەکە کرد، هەروەها تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی  گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان ئەو هێزە سیاسیانە کرد، کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵی.

لای خۆیەوە، لێپرسراوی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ئامادەیی بەشی بۆ هاوکاریی میدیایی لەگەڵ نوێنەرایەتی لە ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی  دووپاتکردەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن دەربڕی،  لە ڕۆڵی کارایان لە ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی کارەبای گونده‌كانی قوشتەپەی چارەسەر کرد

سەڵاح

بە گوژمه‌ی زیاتر لە 933 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی نوێی خزمەتگوزاری لە 8ی حەسارۆک ده‌ستیپێكرد

سەڵاح

له‌ دهۆك ئافره‌تێك به‌ سكێک 4 منداڵی ده‌بێت

یاسین