zagros news agency

ئەستێرەی بەرنامەی “Finding Prince Charming” کۆچی دوایی کرد

میدیا جیهانییەکان هەواڵی کۆچی دوایی چاد سپۆدیک، ئەستێرەی بەرنامەی “Finding Prince Charming”یان لە تەمەنی 42 ساڵیدا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی گۆڤاری (Variety)، هەواڵەکە لە رێگەی کەمپەینێکی (GoFundMe)ـەوە ئاشکرا کراوە کە بۆ تێچووی پرسەکەی و هاوکاریکردنی دایکی رێکخراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری مردنەکەی رانەگەیێندراوە.

کەیت وێربۆڤسکی، هاوڕێی نزیکی ناوبراو لە پەیامێکدا نووسیویەتی: “دڵمان شکاوە بە لەدەستدانی کوڕ و برا و هاوڕێی میهرەبانمان چاد. رۆیشتنی ئەو زۆر لەناکاو و بە ئازار بوو”.

هاوڕێکەی ئاماژەی بەوەش داوە، چاد کەسێکی زۆر میهرەبان بووە، بەردەوام پاڵپشتی هاوڕێکانی بووە و خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئاژەڵان هەبووە، بەتایبەتی سەگەکانی و باڵندەکەی بەناوی “کۆزمۆ”.

هەواڵی پەیوەندیدار

دواین جۆنسن کۆتاییهاتنی وێنەگرتنی “Jumanji 4” ڕادەگەیەنێت

ART

فیلمی نوێی براد پیت داهاتێکی بەرزی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستهێنا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART