zagros news agency

زیاتر لە 100 هەزار کەمبۆدی و 400 هەزار تایلاندی بەهۆی شەڕەوە ماڵی حاڵی خۆیان جێهێشت

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارتی بەرگری کەمبۆدیا ڕایگەیاند، بەهۆی دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانی نێوان کەمبۆدیا و تایلاند، زیاتر لە 100 هەزار کەمبۆدی ناوچە سنووریەکانیان چۆڵکرد.

مالی سۆچیاتا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری کەمبۆدیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “20 هەزار و 105 خێزان کە دەکاتە 101 هەزار و 229 کەس، لە ناوچە سنووریەکانی نێوان هەردوو وڵات گواستراونەتەوە بۆ کەمپی پێنج پارێزگا.”

هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری تایلەند لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: زیاتر لە 400 هەزار تایلاندی لە ناوچە سنووریەکان گوازراونەتەوە بۆ پەناگەکان. ئاماژەی بەوەشکرد، “هاووڵاتیانی مەدەنی لەبەر سەلامەتی خۆیان ناچار بوون ئەم ناوچانە چۆڵ بکەن.”

لە ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردووەوە شەڕی تایلاند و کەمبۆدیا دەستیپێکردووەتەوە، کە هەردوولا یەکتر بەهێرشکردن تۆماتبار دەکەن، کەمتر لە دوو مانگە هەردوولا ڕێککەوتنی ئاگربەستیان بە ناوبژیوانی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ کرد.

تایلاند و کەمبۆدیا ماوەیەکی زۆرە ناکۆکییان لەسەر دیاریکردنی بەشێک لە سنوورە 800 کیلۆمەتریەکەیان هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی داگیرکاری فەڕەنسا.

هەواڵی پەیوەندیدار

حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند رۆژێک پشووی راگەیاند

یاسین

یەکەمین کۆنفرانسی  دڵنیایی  له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد

سەڵاح

میدیای ئەمریکی: ئەگەری سەردانی ترەمپ بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا لە مانگی مایسدا هەیە

سەڵاح