zagros news agency

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ چوار  شەممە   10-12-2025

کەش / کەشی ئەمڕۆی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان هەور و  هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت ,کاریگەری  ئەو  شەپۆلی باران بارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو بەرەو کۆتای دەچێت , بەڵام ناجێگیری کەش  هەندێ جار چالاک دەبێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەگەری کەمێک باران لەسەنتەری پارێزگای هەولێر  و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک لەکاتی جیا جیا هەبێت  .

کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان  لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە کۆتای دێت  ئەوەی دەمێنێتەوە ئەگەری نمە بارانە لە سەر ناوچەی جیا جیا.

 

خێراى با / مام ناوەند  دەبێت  ( 15 – 20 ) کم/ک.

ئاراستەی با /  باکووری ڕۆژ هەڵات.

پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

مەوداى بینین /  لەنێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت.

 

 

سبەى پێنج شەممە 11-12-2025

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو  و ئەگەری نمە باران لە هەندێ کاتدا هەیە , وە بەگشتی کەشەکە تا ڕادەیەک جێگیرە جگە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان  هەندێ کات نمە بارانی دەبێت .

خێراى با / مام ناوەند  دەبێت  ( 10– 20 ) کم/ک

ئاراستەی با /  باکووری ڕۆژهەڵات .

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /   ( 8 – 9 )  کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی

دهۆک : 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 14  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 10پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی

 

ئامێدی: 10پلەی سیلیزی

گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی.

 

 

10 – 12- 2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانى له‌باره‌ى پشووه‌كانه‌وه‌ بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

سەڵاح

ئۆفیسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە شاری دێرێک سووتێندرا

یاسین

میدیای ئیسرائیلی چوار سیناریۆی ئەگەری دژی حیزبوڵڵا ئاشکرا دەکات

یاسین