نەجم هۆگر، شاعیر و هونەرمەندی ناسراوی کورد، شەوی ڕابردوو لە تەمەنی 69 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
نەجمەدین تۆفیق عەلی، ناسراو بە “نەجم هۆگر”، هونەرمەند و شاعیر، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
نەجم هۆگر، ساڵی 1956 لە سلێمانی لەدایکبووە، تاوەکو کۆتایی پیشە هونەرییەکەی، بەشداریی لە 70 کاری شانۆیی، دراما و فیلمدا کردووە، هاوکات ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەلایەن گۆرانیبێژ و هونەرمەندانەوە کراون بە گۆرانی.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەو هۆیەوە سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی هونەرمەندی کۆچکردوو دەکات و لەدەستدانی هونەرمەند خەسارێکی گەورەیە بۆ کایەی هونەر و ئەدەب و یاد و یادگاری هەمیشە زیندوو بمێنن.

