zagros news agency

نوێنەرێکی ئەمریکی: کۆنگرێس ئامادەیە پشتگیری عێراق بکات بەرامبەر وازهێنان لە میلیشیاکان و رێزگرتن لە ئاسایشی کوردستان

 

جۆ ویڵسن، نوێنەری کۆمارییەکانی ئەمریکا، ئامادەیی کۆنگرێسی دەربڕی بۆ پشتگیریکردنی عێراق لە بەرامبەر وازهێنان لە پشتیوانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران، لە هەمان کاتدا داوای لە بەغدا کرد کە هانی لایەنەکان نەدات بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بکەنەئامانج.

بەگوێرەی هەواڵێکی شەفەق نیوز، ویڵسن لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند: “پێزانینم هەیە بۆ سەرکردایەتی سەرۆک ترەمپ و نێردەی تایبەتی بۆ عێراق، مارک سافایا، کە خواستی خۆی بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق راگەیاند و بۆ عێراقی روون کردەوە کە بەردەوامبوونی پشتگیری لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران قبوڵ ناکرێت”، هەروەها گوتی: “کاتی ئەوە هاتووە عێراق لە ئێران رزگار بکرێت.”

ویڵسن لە بڵاوکراوەکەیدا دەڵێت: “عێراق هەلێکی لە بەردەمدایە بۆ گەشەسەندن ئەگەر رەفتاری خۆی بگۆڕێت”، ئاماژەی بەوەدا کە کۆنگرێس ئامادەیە پشتگیری لە سەرۆک ترەمپ بکات بە بڕگەی نوێ لە یاسای مۆڵەتپێدانی بەرگری نیشتمانی کە مەرج دادەنێت لەسەر عێراق – و بۆ یەکەمجارە – یارمەتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بدرێت ئەگەر هەنگاوی راستەقینە بنێن بۆ راگرتنی پشتگیریکردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران.

ویڵسن گوتیشی: “هێشتا یاسای مۆڵەتپێدانی بەرگری نیشتمانی ئەو بڕگانەی تێدایە کە من ساڵانێکە پشتیوانیی دەکەم کە رێگری لە ئاراستەکردنی پارەی باجده‌رانی ئەمریکی دەکات بۆ فەیلەقی بەدر و هەر میلیشیایەکی سەر بە ئێران.”

ئەو نوێنەرە ئەمریکییە پێی وایە “عێراق بەتەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی ئێران دایە، کە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی بەڕێوەدەبات، کە ژمارەیەک رێکخراوی تیرۆریستی پۆلێنکراوی وەک: کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتیبەکانی ئیمام عەلی لەخۆدەگرێت، هەروەها دەسەڵاتی دادوەریی لەڕێگەی دادوەرە گەندەڵەکانەوە وەک فایەق زێدان، کە هەمیشە لەگەڵ ئێران بڕیار دەدات و پۆلیسەکەی کە بەتەواوی لەلایەن رێکخراوی (بەدر)ـەوە کۆنترۆڵ کراوە و سیستەمی سیاسییەکەشی کە چوارچێوەی هەماهەنگی و میلیشیاکانی دیکەی سەر بە ئێران باڵادەستی بەسەردا هەیە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەزار واژوو بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دەستڕاگەیشتن بەزانیاری کۆکراوەتەوە

یاسین

پاکستان و تاڵیبان لەسەر ئاگربەستێکی کاتیی 48 کاتژمێری ڕێککەوتن

سەڵاح

یاماڵ کارڤاخاڵ بلۆک دەکات

یاسین