ئەمڕۆ شەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2025، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە بەغدا و لەلایەن د.فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.
بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی راگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی ئەرکی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی)، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە بەغدا.
بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەرکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی) لەکۆتایی ئەمساڵدا تەواودەبێت و هەموو کارەکانی یونامی ڕادەگیرێن.

