بۆ بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح
بە بۆنەى دەستنیشانکردنتان بە سەرۆکى کۆمسیارانى باڵاى کاروبارى پەنابەران لە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیواى سەرکەوتن و سەرفرازیتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازین.
ئەم پۆستە وەکو یەکێک لە پێگە هەرە باڵاکانى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگییەکی زۆرى هەیە، دڵخۆشین کە سیاسەتمەدارێکى گەلەکەمان لەناو کێبڕکێى چەندین کەسایەتى و سیاسەتمەدارى جیهانى ئەو ئەرکەى پێدەسپێردرێت، کە ئەمەش بۆ ئەزموون و شایستەیتان دەگەڕێتەوە.
ئومێدەوارین لەو پێگە گرنگەدا ڕۆڵى بەرچاو بگێڕن بۆ خزمەتى دۆزى ڕەواى گەلەکەمان و، هاوکارى و بەهاناوەچوونى هەر گەل و مرۆڤێکى ئاوارە و ستەملێکراو. جارێکى دیکە پیرۆزبایتان لێدەکەین، هەر سەرکەوتووبن.
مەکتەبى سیاسیى پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

