لەسەر یاریگای سان سیرۆ لە میلانی باکوری ئیتاڵیا لەگەڕی 15ی سێریا ئەی یانەی ئەی سی میلان میوانداری یانەی ساسۆلۆی کرد و لە یاریەکی دراماتیکی و پڕ گۆڵدا هەردوولا بە تاکە خاڵێکەوە یاریگایان جێهێشت.
لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا ساسۆلۆ دەستپێشخەری کرد و لەڕێگای (ئیسماعیل کۆنێ) توانی گۆڵی یەکەمین تۆمار بکات،دوای ئەو گۆڵە میلان بەدوای ڕێگایەک دەگەڕا بۆ گۆڵی بەرامبەر تائەوەی (بارتێساخی) توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ میلان تۆمار بکات ئەو گێمەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 47 بارتێساخی گەیشتەوە سەر گۆڵی ساسۆلۆ و توانی گۆڵی دووەمی میلان تۆمار بکات،لە نزیک کۆتاییەکانی یاریەکە ساسۆلۆ لە ڕێگای (لاورێنتێ) توانی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکات و یاریەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەک کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش میلان بە 32 خاڵ لە پلەی یەکەم مایەوە و یانەی ساسۆلۆش خاڵەکانی گەیاندە 21 خاڵ و هاتە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی سێریا ئەی.
“سەرکار ڕێبوار”

