zagros news agency

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی موسڵ

 

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی رادیۆی موسڵ

بە بۆنەی (۱۷)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی موسڵ) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی رادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەوپێش بچن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان دابن.

(ڕادیۆی موسڵ) لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا لە ڕێی
گەیاندنی پەیامە نیشتمانییەکانی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی بێوچان رۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە خستنەڕووی خواست و ویستی هاووڵاتییان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و ڕۆشنبیرییەکان لەو پارێزگایە و دەوروبەری.

لەو دەرفەتەدا وێڕای ئەوەی کار و کارنامەی ئێوە بەرز دەنرخێنین، پاڵپشتیی خۆمان بۆ زیاتر پێشکەوتنی (ڕادیۆی موسڵ) دووپات دەکەینەوە و هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱٥ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لەنێو سانتیاگۆ گۆڵبارانی ریالی کرد

یاسین

سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمەریکا لەناوەڕاستی مانگی داهاتوودا دەبێت

یاسین

روونکردنەوە لەبارەی زەکاتەوە دەدرێت

سەڵاح