zagros news agency

ئەو خۆراکانە چین کە بەرگریی جەستەی دژی پەتاکان بەهێز دەکەن؟

پسپۆڕێکی خۆراک و کێش، چەند رێنماییەک بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستە لە وەرزی سەرمادا دەخاتەڕوو و جەخت لە گرنگیی پێدانی هەندێک خۆراکی دیاریکراو بە منداڵان دەکاتەوە.

د. دەشنێ جەمال، پسپۆڕی خۆراک و کێش بە رووداوی راگەیاند، “لە وەرزی سەرمادا پێویستە گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە وەرزییەکان بدرێت، هەروەها ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پرۆبایۆتیک (بەکتریای سوودبەخش)، پڕۆتین و چەورییە تەندروستەکان، وەک چەرەزات.”

سەبارەت بە خۆراکی منداڵان، د. دەشنێ جەمال گوتی، “پێویستە منداڵان هەمان سیستمی خۆراکیی تەندروست پەیڕەو بکەن و نابێت ژەمی بەیانیان لەبیربکەن. دەبێت گرنگییەکی زۆر بە نانی بەیانی بدرێت، بەتایبەتی پێدانی هێلکە کە بۆ گەشە و بەهێزکردنی بەرگریی منداڵ گرنگە.”

ئەو پزیشکەی خۆراک ئاماژەی بەوەشکرد، “دەتوانرێت هەنگوین بدرێت بەو منداڵانەی تەمەنیان لە ساڵێک زیاترە بۆ ئەوەی بەرگریی جەستەیان بەهێزبێت، هەروەها پێویستە منداڵان لەو خۆراکانەی شەکریان تێدایە و خۆراکە خێراکان دووربخرێنەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج خواردن بۆ باشتربوونی کرداری هەرس

lana

چەند ئامۆژگارییەك بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن

lana

سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی سێو بە گەدەی بەتاڵ

lana