zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش- هەولێر

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە بازگەی سنووری کۆیە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی سەر بەو بازگەیەوە، ڕێگری لە چەند بەرپرسێکی پارتی و پاسەوانەکانیان کرا کە بەرەو سلێمانی بچن و پێیان گوترا کە بەبێ هەماهەنگیی پێشوەختە ناتوانن بچنە سنووری سلێمانی، ئەمەش جێگەی سەرسووڕمان بوو، چونکە هاتوچۆ بۆ هاووڵاتییان لە سەرانسەری هەرێم ئازادە و هەموو پاسەوانەکانیش مۆڵەتی چەک هەڵگرتنیان هەیە.
لە بەرامبەر ئەو کردارەدا ڕێکارەکان لە بازگەکان توند کرا و هاتوچۆکان سنووردار کران، بەڵام دوای ئەوەی ڕوونکردنەوە درا کە ئەوەی ڕوویداوە هەڵەیەک بووە و بە مەبەست نەبووە، دۆخی بازگەکان ئاسایی بوویەوە.
داواکارین ئەم ڕووداوانە دووبارە نەبنەوە و لێپێچینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە ئەو دۆخەیان دروست کرد.

15ی کانوونی یەکەمی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی: پێویستە بەغدا جیاوازی نەکات لە پێدانی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێم

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

کەنەدا: لەمەودوا ئەورووپا کەمتر پشت بەچەکی ئەمەریکا دەبەستێت

سەڵاح