zagros news agency

ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد؛ بڕگەیەکی لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێم بوو

 

ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دا و چەندین بڕیاری گرنگی تایبەت بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتەکان دەرکرد.

بڕیار و رێنماییە سەرەکییەکان:

١- یەکسانکردن و پێداچوونەوە بە مووچە و داهاتی پۆستە باڵاکان:

• رێنمایی سەرۆک وەزیران: پێداچوونەوەی بەپەلە بە تەرخانکراو و مووچەی سەرۆکایەتییەکان(کۆمار، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران) ئەنجام بدرێت

• ئامانج: کارکردن بۆ یەکسانکردنی مووچە و داهاتەکانی هەموو کارمەندانی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ کارمەندانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

2- یەکخستنی پلەی مووچەی گشتی:

• رێنمایی سەرۆک وەزیران: وەزارەتی پلاندانان راسپێردرا بە ئەنجامدانی نوێکردنەوەی پێویست بۆ ئەو راپۆرتەی کە تایبەتە بە یەکخستنی پلەی مووچەی هەموو مووچەخۆرانی دەوڵەت.

3- کەمکردنەوەی خەرجییەکان:

• کەمکردنەوەی داهاتی ناردنە دەرەوە(الإيفاد): ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی 90% لە تەرخانکراوی ناردنە دەرەوەی فەرمانبەرانی دەوڵەت.

• کەمکردنەوەی خەرجی پڕۆژە: بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی رێژەی سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی پڕۆژە نوێیەکان.

4- سیاسەتی بازرگانی و خۆراک:

• بەرنامەی هاوردەکردنی نیشتمانی: دانان و کاراکردنی بەرنامەیەکی هاوردەکردنی نیشتمانی کە تەنها کاڵا سەرەکییەکان بگرێتەوە.

• پاڵپشتی گەنم: بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی راسپاردەیەک بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی پێداچوونەوە بە پاڵپشتییەکانی بەرهەمی گەنم، بە شێوەیەک کە پاڵپشتیی حکومی لە نرخی بۆرسەی جیهانی گەنم بە ڕێژەی 170% مسۆگەر بکات.

• کارتی خۆراک (بەشەخۆراک) و چینە هەژارەکان: وەزیری بازرگانی راسپێردرا بە پێداچوونەوە و چاکسازی کردن لە کارتی خۆراک و ئاراستەکردنی بۆ ئەو کەسانەی کە بەڕاستی شایستەن لە چینە لاوازەکانی کۆمەڵگەدا.

5- داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان:

• رێنمایی سەرۆک وەزیران: پێداچوونەوە بکرێت بە شێوازی هەژمارکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، کە لە ئێستادا بە بڕێکی دیاریکراو دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی لافاوای ئەفغانستان گەیشتە ٣١٥ کەس

یاسین

راگری كۆلیژی كۆمپیوتەر لە زانكۆی بەسڕە سزادرا

یاسین

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی ڕەخنە لە سیاسیەتی ئەمەریکا دەگرێت لە بەرامبەر رووسیادا

یاسین