zagros news agency

قوتابخانەکان لە ڕۆژاوای کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا دادەخرێن

ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بڕیاری داوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامی قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن ڕابگرێت. ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دێت کە دەستەی پەروەردە و فێرکردن لەم دەڤەرەدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی وەرزیی و پەرسیڤ (هەڵامەت)، لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن پشوو ڕادەگەیەنرێت.
پشووەکە لە ڕۆژی حەڤدەی کانوونی یەکەمەوە دەست پێ دەکات و تا ڕۆژی بیستی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت. دواتر، لە ڕۆژی بیست و یەکی کانوونی یەکەم، دەوام جارێکی دیکە دەست پێ دەکاتەوە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە دەسەڵاتدارانی خۆبەڕێوەبەری و تەندروستی لە دەڤەرەکە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا تا چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزا بڵاوکراوەکە تاوتوێ بکەن و ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە بگرن، بەتایبەتی لە نێوان خوێندکارانی تەمەن بچووکدا. شایانی باسە، ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی تەندروستیی سووریا لە دەڤەرەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا، سەرەڕای زۆربوونی ژمارەی تووشبووان بە ئەنفلۆنزا، هیچ بڕیارێکی بۆ داخستنی قوتابخانەکان نەداوە و تەنها جەختی لەسەر ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم کارانە لە 30 ساڵیدا بکە، بۆ ئەوەی لەدوای 70 ساڵی تەندروست بیت

lana

بەیاننامەیەک لەدوو پەرلەمانتاری کریستیانەوە

یاسین

حەماس داواکاری خۆی بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان پێشکەش بە میسر و قەتەر کردوە

سەڵاح