zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی تورکیا چاودێری پرۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە و سووپای سووریا دەکات

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕای گەیاندووە لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سووپای سووریا دەکەن. سەرچاوەکانی وەزارەتەکە بە ڕۆژنامەنووسانیان گوتووە حکومەتی سووریا بە هەموو دامودەزگا و یەکەکانییەوە لە هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی سەقامگیری و ئاسایش لەم وڵاتەدا بەردەوامە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە سەقامگیری و ئاسایشی سووریا بۆ ئارامی دەڤەرەکە گرنگییەکی زۆری هەیە. هەروەها، ڕایگەیاند تورکیا لە درێژەدان بە هەماهەنگی نزیک لەگەڵ حکومەتی سووریا سوورە و پشتیوانی لە پرەنسیپی “یەک دەوڵەت و یەک سووپای سووریا” دەکات.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە کۆتاییدا دووپاتی کردەوە تورکیا لەگەڵ هاوتاکانی لەسەر پرسی تێکەڵبوونی هەسەدە بە سووپای سووریا لە هەماهەنگی بەردەوامدایە و لە نزیکەوە چاودێریی ئەم پرۆسەیە دەکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە هەسەدە و دیمەشق لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتیی چارەسەرکردنی دۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاووڵاتییان لەبارەی زیادکردنی منداڵ بۆ پسوولەی خۆراک ئاگادار دەکرێنەوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات

یاسین

کارتی زانیاریی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

سەڵاح