ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی لە هەواڵێکی نوێدا پەردەی لەسەر کارەساتێکی دڵتەزێن لادا،کە بەسەر بنەماڵەی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی هاتووە و ئاهەنگیان بۆتە شین و گریان،کە ئەویش تووش بوونی خوشکەکەی مێسیە بەڕووداوی هاتوچۆ.
ئەوە ئاشکرا کراوە خوشکەکەی مێسی ماریا سۆڵ لەڕێگای مەیامی لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵ تووشی ڕووداوێکی سەخت بووە و بەو هۆیەشەوە چەند بڕبڕیەکی پشتی و پاژنەی پێی شکاوە و بەشێکی جەستەشی سووتاوە،کە قەرار وابووە لەدوای سەری ساڵ هاوسەرگیری بکات لە بۆینس ئایرس لەگەڵ یەکێک لە ستافەکانی ئینتەر مەیامی بەڵام ناوەکەی ئاشکرا نییە.
بەپێی دواین زانیاری ئێستا حاڵی خوشکەکەی مێسی باشە و و نەشتەرگەری بۆ کراوە و بەهۆی ئەو ڕووداوەش ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی دواخراوە
لای خۆشیەوە مێسی تاکو ئێستا هیچ قسەیەکی نەبووە لەسەر ئەم ڕووداوە.
“سەرکار ڕێبوار”

