zagros news agency

کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی، پاسپۆرت و نیشتەجێبوون تا ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ رادەگیرێن

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند کە کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی، پاسپۆرت و نیشتەجێبوون تاوەکو ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ رادەگیرێت.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە: “بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی، پاسپۆرت و نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتییان لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان روونی دەکاتەوە کە کارکردن لە تەواوی فەرمانگەکانی رادەگیرێت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ساڵی دارایی.”

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە: “راگرتنی کارەکان لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨ / ١٢ / ٢٠٢٥ دەست پێدەکات و لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ / ١ / ٢٠٢٦ دەست بە کارکردن دەکرێتەوە.”

هەروەها هاتووە: “ئەم رێکارە ساڵانەیە بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی ژمێریاری ساڵانە(جەرد)، هاوتاکردنی حیساباتی دارایی و ئامادەکردنی سیستەمە ئەلیکترۆنییەکان و داتاکانە بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ؛ بە ئامانجی دەستەبەرکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان بە وردی و کاراییەکی بەرز.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆ راگەیەنراوێکی لەسەر ڕێکەوتنی شنگال بڵاوکردەوە

سەڵاح

کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆتاییهات

سەڵاح

میسی بەندێکی سەیر لە گرێبەستە نوێیەکەیدا لەگەڵ ئینتەر میامی دادەنێت

یاسین