zagros news agency

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێک دەردەکات

 

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی ئەندامان و سەرۆک و جێگر چەند بڕیارێکی نوێیان دەرکرد و دوای کۆبوونەوەکەش بڕیارەکانیان بڵاو کردەوە.

 

یەکێک لە بڕیارەکانی یەکێتیەکە ڕەخنە گرتنە لە ناوبژیوان،کە بڕیار دراوە هیچ تیپێک بۆی نییە دوای یاریەکان لێدوان بدات و ڕەخنە لە کاری ناوبژیوان بگرێت،تەنانەت لە سۆشیاڵ میدیا هەر یاریزانێک یان ستافێک ڕەخنە لە ناوبژیوان بگرێت خۆی و تیپەکەی تووشی سزای توند دەبنەوە.

 

سەبارەت بە گواستنەوەی زستانەش یەکێیەکە بڕیاریدا لە ماوەی 10ی مانگی یەک تاکو 20 مانگی یەک یانەکانی خولی پلەیەک و نایاب دەتوانن گرێبەستەکانیان بکەن و ناوی یاریزانان تۆمار بکە،بەڵام دوای ئەو بەروارە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نییە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ساڵی نوێ‌ دەروازە جوانەكەی هەولێر تەواو دەبێت

یاسین

کات و ساتی ڕاکێشانی تیروپشکی قۆناغی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ دیاریکرا

یاسین

تورکیا: ١٧چەکداری پەکەکەمان کوشت

یاسین