zagros news agency

سەرۆکی یانەی ناپۆلی دەیەوێت گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێ بکاتەوە

 

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئۆریلۆ دی لۆرێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی دڵخۆشە بە کارەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ئێستای یانەکەی.

لاگازێتا رایگەیاند، سەرۆکی یانە ئیتاڵیەکە بەنیازە گرێبەستەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بۆ ماوەی چەند ساڵێکیتر نوێبکاتەوە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٧ کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، دی لۆرێنتس پێیوایە کۆنتی بەردی بناغەی سەرکەوتنی ئێستا و داهاتووی یانەکەیەتی لەبەرئەوە بڕیاریداوە بیکاتە سەرکردەی ئەو پرۆژەیەی کە بۆ چەند ساڵی داهاتوو دایڕشتووە.

دەشڵێت، لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا مووچەی ساڵانەکەی کۆنتی زیاد دەکرێت و متمانەی تەواوی پێدەبەخشرێت تا بتوانێت بەردەوام بێت لە بردنەوەی نازناوەکان لەسەر ئاستی ناوخۆی ئیتاڵی و ئەوروپاش.

کۆنتی تا ئێستا لە 65 یارییدا راهێنەرایەتی ناپۆلی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 41 بردنەوە و 12 یەکسانبوون و 12 شکستی هەیە، نازناوەکانی خولی ئیتاڵیا و جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامانجی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهێزکردنی پێگەی بەرگرییە

یاسین

ئەیاکس یاریدەدەرێکی ئاڕن سڵۆتی کردە ڕاهێنەری یانەکە

یاسین

مەسروور بارزانی ئامادەی یاریی نێوان دھۆک و قادسیەی کوێتی دەبێت

یاسین