zagros news agency

بارسێلۆنا بۆ یاری چوارشەممە گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

لە نوێترین هەواڵدا لەسەر یانەی بارسێلۆنا ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد یانەکە بەهۆی ماندوێتی و هیلاکی زۆرەوە دووچاری حاڵێکی خراپ بووە و یاریزانەکانی زۆر شەکەت بوونە ئەمەش بۆتە هۆی پێکانی چەند ئەستێرەیەکی یانەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت بۆ یاری چوارشەممە بارسێلۆنا ئیریک گارسیا و ژوول کۆندێ بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشدار ئەو یارییە بکەن،ئەمەش دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆ تیپەکەی هانزی فلیک،کە ناچاری بەرۆکی ڕاهێنەرەکە دەگرێت بۆ دانانی پلانی دیکە لەپێناو جێگیر بوونی ئاستی تیپەکەی لەم یارییە و ماوەی داهاتوو.

شایەنی باسە شەوی چوارشەممە لەسەر یاریگای باخچەی شازادەکان لەیارییەکانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا دەبێتە میوانی پاریس سانجێرمان،کە هەردوو تیپ لەدوو گەڕی ڕابردوودا یارییەکانی خۆیان بردۆتەوە و یەکەم و دووەمی ڕیزبەندی قۆناغی یەکەمی خولەکەیان گرتووە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوڵ ڕاهێنەری داهاتووی دیاریکرد

یاسین

نوێترین ریزبەندی گرانبەهاترین یاریزانانی مۆندیالی ٢٠٢٦

ahamd.luqman

یۆڤانتس لەگەڵ کینان یەڵدز گەیشتوونەتە رێککەوتن

یاسین