کاندیدێکی دەرچو بۆ پەرلەمانی عێراق دەڵێت: رۆژی یەکشەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2025، دادگاییکردنی دوو تۆمەتباری بەشداربوو لە تاوانەکانی جینۆسایدی بارزانییەکان بەڕێوەچوو، دوای دادگاییکردنی تۆمەتباران، دادگا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ تۆمەتبار (شاکر طه یحيى غفور الدوري) دەرکرد.
دکتۆر دانەر عەبدولغفار رایگەیاند: جینۆسایدکردنی بارزانییەکان لە کۆتایی مانگی تەمموزی 1983 دەستیپێکرد و تاوەکو ناوەڕاستی ئابی هەمان ساڵ بەردەوام بوو. کە زیاتر لە 8 ههزار مێرمنداڵ، گهنج، پياو و پيرى بارزانى بێسەروشوێن کران.
ئەوەشی خستەروو: قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، و هەر هەوڵێک و هەنگاوێک پەیوەست بێت بەم پرسە، ئەرکێکی یاسایی و دەستوریی حکومەتی فیدراڵە، پێویستە بەرپرسیاریەتی خۆی بەرامبەر بە قوربانیانی جێنۆسایدی ئەنفال، کیمیابارانکردنی کوردستان و هەموو قوربانیانی دەستی ڕژێمی پێشوو جێبەجێ بکات و چیتر مافەکانیان پشتگوێ نەخات.
گوتیشی: ئێمەش لە بەغدا درێغی ناکەین لە هەر هەوڵێک، تاوەکو تەواوی ماف و شایستەکانیان بەدەستبهێندرێت.

