zagros news agency

براد پیت ڕووبەڕووی کێشەیەکی یاسایی نوێ دەبێتەوە

ئەستێرەی جیهانی، براد پیت، دوای ساڵانێک لە ململانێی یاسایی لەگەڵ تەڵاقدراوەکەی (ئەنجێلینا جولی)، ئێستا ڕووبەڕووی لێدانێکی یاسایی نوێ بووەتەوە. 

کۆمپانیایەکی بەرهەمەکانی چاودێریی پێست، براد پیت بە “پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتیی فیکری” تۆمەتبار دەکات.

بەگوێرەی سکاڵاکە، کۆمپانیاکەی براد پیت (Beau Domaine) ناوی براند و لۆگۆ و دیزاینی ماڵپەڕەکەی لە براندێکی دیکە بە ناوی (Beau D) کۆپی کردووە کە پێش ئەو لە بازاڕدا هەبووە. 

خاوەنی کۆمپانیا ڕکابەرەکە داوای ٧٥ هەزار دۆلار قەرەبوو دەکات و دەڵێت هەوڵەکانیان بۆ ڕێککەوتنی دۆستانە سەرکەوتوو نەبووە. ئەم کێشەیە لە کاتێکدایە پیت هێشتا لە ململانێدایە لەسەر خاوەندارێتیی کۆشکی (Chateau Miraval).

هەواڵی پەیوەندیدار

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە بە بەشداریی 60 وڵات دەستپێدەکات

ART

لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر رێز لە د.محەممەد زازا نرا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART