zagros news agency

داود عەبدولسەید کۆچی دواییکرد

کریمان کەمال، هاوژینی دەرهێنەری گەورەی میسری “داود عەبدولسەید”، کۆچی دوایی ئەو سینەماکارە ناودارەی ڕاگەیاند. عەبدولسەید کە وەک یاریدەدەری دەرهێنەر لەگەڵ گەورەکانی وەک یوسف شاهین دەستی پێکردبوو، دواتر بوو بە یەکێک لە دیارترین دەرهێنەرە فەلسەفییەکانی میسر.

عەبدولسەید خاوەنی چەندین شاکاری سینەماییە وەک (الکیت کات، أرض الخوف، رسائل البحر). 

لە ساڵی ٢٠١٣ سێ فیلمی ئەو لە لیستی باشترین ١٠٠ فیلمی مێژووی عەرەبیدا پۆلێن کران. ئەو لە ماوەی ژیانیدا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەدەستهێنا و بەوە ناسرابوو کە سینەمای وەک ئامرازێک بۆ گەڕان بەناو قووڵاییەکانی کۆمەڵگە و مرۆڤ بەکاردەهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هالی بێری و ڕاستییە تاڵەکانی پشت خەڵاتی ئۆسکار دەخاتەڕوو

ART

داهاتی “Wuthering Heights”لە سینەماکانی جیهاندا

ART

ناوی بەشی نوێی “Spider-Man” ئاشکرا دەکرێت

ART