zagros news agency

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێى 2026

ساڵی نوێی زایينی (٢٠٢٦)، به‌ گه‌رمى له‌ كوردستانييانى خۆشه‌ويست به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌، له‌ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزە ئەمنییەکان و تەواوی گەلانی عێراق و جیهان پيرۆز دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی بەدیهاتنی هیواکان، کۆتاییهاتنی قەیرانەکان و کردنەوەی دەرگای خێر و خۆشی بێت بۆ هەمووان.

با هاتنی ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کە تيایدا ناکۆکییەکان بخەینە لاوە و گیانی تەبایی، لێبوردەیی و یەکڕیزی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاته‌كاندا باڵادەست بێت. هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێكه‌وه‌ژيان و پێکەوەکارکردندايە كه‌ تاکە گه‌ره‌نتيى پاراستنی دەستکەوتەکانمان و مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکانمانه‌.

لەسەر ئاستی عێراقيش هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە دەستپێشخەر و ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و لێکگەیشتن. وه‌ك هه‌ميشه‌ فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت له‌ ناوچه‌كه‌دا و له‌ هه‌ر كوێى جيهان بێت به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتگيرى له‌ ئاشتى ده‌كات.

كوردستانییانی خۆشەویست،

با بە ئومێد و گەشبینییەوە له‌ داهاتوو بڕوانين. دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ساڵی 2026، ساڵی چەسپاندنی سەقامگیری و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان بێت. ئێمە باوەڕمان بە توانا و وزەی گەنجان و دڵسۆزیی گه‌لى كوردستان هەیە بۆ بنیاتنانی داهاتوويه‌كى گەشتر.

ساڵی نوێ لە هەمووتان پیرۆز بێت،
هەر شاد و سەرفراز بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاریس سانجێرمان ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئارسناڵ تەواو کرد

یاسین

7900 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەڵاح