zagros news agency

بارسێلۆنا بێدەنگە دەربارەی راشڤۆرد

 

دوای ئەوەی مارکۆس راشفۆرد بەشێوەی خواستن لە مانچستەر یونایتدەوە ڕوویکردووەتەوە بەرشەلۆنە لە ئێستادا چارەنووسی ئەو هێرشبەرە بۆ وەرزی داهاتوو نادیارە، چونکە بلەوگرانا بڕیاری کۆتاییان نەداوە لەسەر بە هەمیشەیکردنی گرێبەستەکەی.

پێگەی تیم تۆک بڵاوکردووەتەوە کە ئەتلەتیکۆ مەدرید لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی راشفۆرد دەکەن و ئەگەر بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت ئامادەن ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە رۆس بلانکۆس ئامادەن بۆ کڕینی ئەو یاریزانە 30 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن،لەلایەکیترەوە مارکۆس راشفۆرد لە خولی ئیسپانیا دڵخۆشە و دەیەوێت لە لالیگا درێژە بە یارییکردن بدات و پێشبینی دەکرێت ئەگەر لەگەڵ بەرشەلۆنە نەگاتە رێککەوتن ئەوا بە ئۆفەری ئەتلەتیکۆ رازی ببێت.

ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 24 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و 11 ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەسڕ چاوی لە ئەستێرەیەکی میلانە

یاسین

سیداد بارزانی: عەشیرەتی هەرکی قوربانیی زۆریان بۆ بەرگریکردن لە کوردستان داوە

سەڵاح

توركیا… دەستبەسەر یەک تۆن و ٣٣١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

سەڵاح