zagros news agency

جەیمس رۆدریگێز روو لە ئەمریکا دەکات

 

جەیمس رۆدریگێزی ئەستێرەی کۆڵۆمبی دوای قوربانیەکی زۆر لە تۆپی پێدا، ئێستا لە وێستگەیەکی نوێ نزیک دەبێتەوە و بەرەو خولی ئەمریکی هەنگاو دەنێت.

یاریزانەکە کە دوای جێهێشتنی ریاڵ مەدرید لە ساڵی 2020، لە چەندین یانەی وەک ئێڤەرتۆن، ڕەیان، ئۆڵۆمپیاکۆس، ساوپاولۆ و ڕایۆ ڤایێکانۆ یاری کردووە، دوایین ئەزموونی لەگەڵ یانەی لیۆنی مەکسیکی بوو، کە تێیدا لە 34 یاریدا پێنج گۆڵ و نۆ ئەسیستی تۆمار کرد.

ئێستاش ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە، یانەی کۆڵۆمبوس کرووی ئەمریکی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە چڕ کردووەتەوە، لە کاتێکدا یانەی ئۆرلاندۆ سیتی هەمان وڵاتیش ئارەزووی کڕینی دەکات.

ئەم یاریزانە کە تەمەنی بەرەو 35 ساڵی دەچێت، تا ئێستا 122 یاری نێودەوڵەتی بۆ کۆڵۆمبیا ئەنجام داوە و ئامانجی سەرەکی بەشداریکردنە لە مۆندیالی 2026، کە پێدەچێت دواین وێستگەی بێت لە کاروانی وەرزشیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی نایابی کوردستان وەرزێکی پڕ لە ڕکابەری بەڕێکرد

دڵشاد

برۆنۆ فێرناندێز؛ ڕۆناڵدۆ هەڵەی کردوە

یاسین

ئاڕتێتا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێک دەکات

یاسین