zagros news agency

جۆرج کڵوونی و خێزانەکەی رەگەزنامەی فەرەنسییان وەرگرت

بەگوێرەی بەڵگەنامە فەرمییەکانی فەرەنسا، جۆرج کڵوونی، ئەستێرەی ناوداری هۆڵیوود و ئەمەل عەلەمەددینی هاوژینی و هەردوو منداڵە دووانەکەیان، بە فەرمی بوونە خاوەنی رەگەزنامەی فەرەنسی.

جۆرج کڵوونی لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی (RTL) رایگەیاند، بۆ ئەوان زۆر گرنگ بووە کە منداڵەکانیان (ئەلیکساندەر و ئێلا) لە شوێنێک گەورە بن کە ژیانێکی ئاسایییان هەبێت. کڵوونی دەڵێت: “لێرە کەس وێنەی منداڵەکان ناگرێت و پاپاراتزییەکان لە بەردەم دەرگای قوتابخانەکاندا نین؛ ئەمە بۆ ئێمە گرنگترین ئامانج بوو”.

ئەم دوو هاوژینە لە ساڵی 2021دا کێڵگەیەکی گەورەیان بە بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ لە باشووری فەرەنسا کڕیوە، کە مەلەوانگە و یاریگەی تێنسی تێدایە. کڵوونی دەڵێت هەرچەندە ماڵیان لە ئەمریکاش هەیە، بەڵام “دڵخۆشترین شوێن بۆ ئێمە ئەم کێڵگەیەیە، چونکە منداڵەکان دەتوانن چێژ لە کاتەکانیان وەربگرن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفەر ئانیستن بۆ یەکەمجار دەچێتە سەر شانۆی برۆدوەی

ART

ئاڤاتار ٣ داهاتەکەی ٧٦٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

ART

زنجیرەی ‘Body Problem 3’ بڵاودەکرێتەوە

ART