zagros news agency

راوێژکاری سوودانی: جەنگی فنزوێلا بازاڕی نەوت دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هۆشداری دا کە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر فنزوێلا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای ئەوەی بەرهەمهێنانی ئێستای فنزوێلا سنووردارە، بەڵام بەهۆی خاوەندارێتی گەورەترین یەدەگی نەوتی سەلمێنراو لە جیهاندا، هەر پەککەوتنێکی هەناردەکردنی ئەو وڵاتە کاریگەرییەکی دەروونی و تەکنیکی قورس لەسەر بازاڕ دروست دەکات.

راوێژکارەکەی سوودانی روونیکردەوە کە جەنگی فنزوێلا دەبێتە هۆی دروستبوونی تەنگژە لە کارپێکردنی پاڵاوگە جیهانییەکاندا، چونکە زۆرێک لەو پاڵاوگانە پشت بە نەوتی قورسی فنزوێلا دەبەستن. ئەم دۆخە وا دەکات “زیادەی مەترسی جیۆپۆلیتیکی” بۆ سەر نرخەکان زیاد بکات، چونکە بازاڕ وەک گەڕانەوەی بەکارهێنانی نەوت وەک “چەکێکی سیاسی و سەربازی” سەیری رووداوەکان دەکات، ئەمەش سەقامگیری دابینکردنی وزە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور دەخاتە ژێر هەڕەشەیەکی جدییەوە.

هەروەها ساڵح پێشبینی دەکات کە کۆبوونەوەی گرژییەکان لە سێ ناوچەی سەرەکی وزە (ئۆراسیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای باشوور) ببێتە هۆی دروستبوونی “مەترسییەکی سیستماتیک” لە بازاڕی نەوتدا. ئەم هۆکارانە پێکەوە رەنگە نرخی نەوت بۆ سەرووی ٧٠ دۆلار یان زیاتر بەرز بکەنەوە، بەتایبەت کە ئێستا کۆگاکانی نەوت لە ئاستێکی نزمدان و گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەردەوامییان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاکستان: هیندستان ئامادەکاری بۆ هێرشێکی سەربازیی نزیک دەکات

یاسین

پارێزگاری هەولێر: نزیکەی لە 97%ـی هاوڵاتیانی هەولێر خۆیان تۆمارکردووە

سەڵاح

ئارسێناڵ پێکانی یاریزانێکی ڕاگەیاند

یاسین