zagros news agency

‎پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک کارا دەکرێتەوە

دوای چەند ڕۆژێک لە وەستان، پرۆسەی تۆمارکردن لە پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستپێدەکاتەوە؛ بڕیارە ئەمڕۆ ئەو هاووڵاتییانەی پسوولەکانیان بلۆک کرابوو یان لە دەرەوەی وڵات بوون، بتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

سیامەند قادر، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک لە هەولێر ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتیانەی پێشتر کارتی نیشتمانییان نەبووە و ئێستا هێناویانە، بلۆکی سەر پسوولەکانیان لادەبرێت و دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن. پرۆسەکە هەموو ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە.

سیستمی نوێ بەرەو دیجیتاڵبوونی تەواوەتی دەچێت؛ هەموو ئەو مامەڵە نوێیانەی (زیادکردنی منداڵ و هاوسەرگیری و گواستنەوە) کە لە کۆتایی مانگەوە دەستپێدەکەن، بە پارە دەبن. گرنگترین گۆڕانکاریش ئەوەیە کە پارەکە تەنیا لە ڕێگەی “ڤیزا کارت”ـەوە وەردەگیرێت و پارەی نەقد (کاش) قبووڵ ناکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران داوای ڕوون‌کردنەوەی هەڵوێستی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەکات

سەڵاح

بەیاننامەی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 55 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌

دڵشاد

سبەی دواوادەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراکە بێ بەرانبەر

یاسین