zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 89 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس دابەزیوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 89 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی 49 سەنت دابەزیوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 85 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 52 سەنت دابەزیوە.

 

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بەرز کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا بۆندی ئەستێرەیەکی لاوی نوێکردەوە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ژاپۆن ده‌كات

یاسین

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

گوران