فیلمی موزیکاڵ و خەیاڵیی “Wicked: For Good” توانی لە شاشە سینەماییەکانی جیهاندا سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات و داهاتەکەی 518 ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.
ئەم فیلمە کە بەرهەمی کۆمپانیای (Universal Pictures)ـە، لە مانگی تشرینی دووەمی 2025ـەوە نمایش دەکرێت. لەو بڕە داهاتە، زیاتر لە 339 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 178 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا کۆکردووەتەوە.
رەخنەگرانی سینەما ستایشی ئاستی نواندنی سینتیا ئێرێڤۆ و ئاریانا گراندێ دەکەن و فیلمەکە بە یەکێک لە “خاتیمە حەماسییەکان” بۆ چیرۆکە مێژووییەکانی نێوان هەردوو کاراکتەری “ئێلفابا” و “گلیندا” دادەنێن.

