zagros news agency

گومرگی عێراق: پێشبینی دەکەین داهاتی گومرگی بۆ زیاتر لە ١٠ تریلیۆن دینار بەرز ببێتەوە

 

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق پێشبینی دەکات داهاتەکانی لە ماوەی ئەمساڵدا بۆ زیاتر لە ١٠ تریلیۆن دینار بەرز ببێتەوە، ئەوەش لەگەڵ جێبەجێکردنی سیستەمی “ئاسیکۆدا” و پێناسەی گومرگی و پابەندبوون بە رێژەکانەوە. هاوکات جەختی کردەوە کە ١٦,٤٠٠ بڕگەی گومرگی پێناسه نوێیەکە دەیانگرێتەوە.

 

ئەحمەد جاسم ئەلعەگیدی، سەرۆکی بەشی دیاریکردنی نرخ لە دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایگەیاند: “داهاتی گومرگی عێراق لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتووەتە ٢.٥ تریلیۆن دیناری عێراقی، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی گومرگی عێراقدا تۆمار بکرێت و دەستکەوتێکی بێوێنەیە.”

 

وتیشی: “لە سایەی جێبەجێکردنی هەنگاو و قۆناغەکانی داهاتوودا، دەکرێت بگەینە ٣ تریلیۆن دینار. لەگەڵ جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکۆدا (Asycuda) و پابەندبوونی تەواو بە رێژە گومرگییەکان، پێشبینی دەکرێت داهاتەکان بەلایەنی کەمەوە ٤ بۆ ٦ هێندە زیاد بکەن، واتە رەنگە داهاتەکان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ لە ١٠ تریلیۆن دینار تێپەڕ بکەن.”

 

ئەلعەگیدی روونی کردەوە کە “بڕیاری پێناسەکه بریتییە لە پەسەندکردنی ٤ رێژەی گومرگی، کە تەواوی تۆماری پێناسەی گومرگی دەگرێتەوە کە لە ٩٩ بەش پێکهاتووە و هەموو کەلوپەل و کاڵاکان دەگرێتەوه.”

 

ئاماژەی بەوەش کرد کە “تۆماری پێناسەکه نزیکەی ١٦,٤٠٠ بڕگەی گومرگی لەخۆدەگرێت، کە تۆماری ئەو ماددانەیە لەسەر ئاستی جیهان مامەڵەیان پێوە دەکرێت.”

 

سەرۆکی بەشی دیاریکردنی نرخ لە دەستەی گشتیی گومرگ رایگەیاند: “پێناسەی گومرگی رێژەی بەندەکانی لە نێوان ٥٪ بۆ ٣٠٪ دیاری کردووە، کە بەسەر چەند ئاستێکدا دابەش بوون: ٥٪، ١٠٪، ١٥٪، تا دەگاتە بەرزترین ئاست کە ٣٠٪ـە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بوومەلەرزەیەک شارۆچکەی ئامێدی هەژاند

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئەوروپا پاکێجی گه‌وره‌ی سزاکان به‌ سەر ڕووسیادا ده‌سه‌پێنێت

سەڵاح