بەرگری ئەنسۆلین حاڵەتێکە کە خانەکانی لەش کەمتر وەڵامدەرەوەی هۆرمۆنی ئەنسۆلین دەبنەوە، کە یارمەتی خانەکان دەدات گلوکۆز (شەکر) لە خوێنەوە هەڵبمژن بۆ وزە. کاتێک خانەکان وەڵامی باشیان بۆ ئەنسۆلین ناداتەوە، گلوکۆز لە خوێندا کۆدەبێتەوە لەبری ئەوەی خانەکان بەکاری بهێنن. بە گوتەی شارەزایان قەڵەوی و کەمی وەرزشی و خراپی خۆراک لە هۆکارە بۆماوەییەکان و شێوازی ژیانەکانن کە بەشدارن بۆ ئەم حاڵەتە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان، دەتوانرێت مەترسییەکانی پەیوەست بەوەوە کەمبکرێتەوە بە پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکی تەندروست و خووی تەندروست.
پسپۆڕانی خۆراک ئامۆژگاری خواردن و خواردنەوەکان دەکەن بە گەدەی بەتاڵ کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن بە شێوەیەکی سروشتی، بەو پێیەی بەرگری ئەنسۆلین لە بەیانی زووەوە دەست بە دەرکەوتن دەکات، هەروەها ئەوەی بە گەدەی بەتاڵ دەیخۆیت ئەوە دیاری دەکات کە ئاستی شەکری خوێنت تا چەند جێگیر دەبێت بە درێژایی ڕۆژ، بۆیە خۆراکێکی تەندروست و هاوسەنگ بخۆ.
لێرەدا چەند خواردن و خواردنەوەیەک دەخەینەڕوو کە دەبێت بە گەدەی بەتاڵ بیخۆیت بۆ یارمەتیدانی پاراستنی جێگیری ئاستی شەکری خوێن:
1- بادەمی تەڕ
٣-٥ بادەم بە تەڕکراو لە چارەکێک ئاودا بخۆ. دەوڵەمەندن بە چەوری تەندروست و مەگنیسیۆم، و یارمەتیدەرن بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی لەناکاوی شەکری خوێن . بادەمی تەڕکراو دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و ڕیشاڵ و چەوری تەندروست کە یارمەتی خاوکردنەوەی دەردانی گلوکۆز دەدات بۆ ناو خوێن. ئەمەش لە بەرامبەردا ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی لەناکاوی شەکری خوێن، ئەمەش وای لێدەکات زیادکردنێکی نایاب بێت بۆ تووشبووانی شەکرە یان هەر کەسێک کە هەوڵدەدات ئاستی شەکری خوێنی بە شێوەیەکی سروشتی کۆنترۆڵ بکات.
2- ئاوی دارچین
خواردنی ئاوی دارچین یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا و باشترکردنی کارکردنی ئەنسۆلین و بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن. ئاوی دارچینی پێکهاتەی چالاکی تێدایە وەک سینامالدەهید، کە یارمەتی باشترکردنی هەستیاری ئەنسۆلین و دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن دەدات. خواردنی بە بەردەوامی مژینی شەکر بۆ ناو خوێن خاو دەکاتەوە و بەرزبوونەوەی شەکری خوێن لە دوای ژەمەکان کەمدەکاتەوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە ڕێگەیەکی سادە و کاریگەر بۆ پشتگیریکردن لە ڕێکخستنی سروشتی گلوکۆزی لەش.
3- نیسک
زیادکردنی کوپێک نیسک سەوزی ڕواوە لەگەڵ سەوزەی وردکراو بەپێی خواست دەتوانێت کارکردنی پەنکریاس بەرز بکاتەوە و یارمەتی جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن بدات بە شێوەیەکی سروشتی. هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پرۆتین و دژە ئۆکسێنەر کە مژینی شەکر بۆ ناو خوێن خاو دەکەنەوە، هەروەها نزمیی پێوەرە گلایسیمیکەکەی یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی لەناکاوی ئاستی شەکر لە خوێندا، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی خۆراکی نایاب بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان هەوڵدەدەن هاوسەنگییەکی سروشتی لە ئاستی شەکری خوێندا بەدەستبهێنن.
4- خواردنەوەی ڕەشکە
خواردنەوەی یەک کوپ ئاوی گەرم لەگەڵ کەوچکێک تۆوی ڕەشکە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی هەستیاری ئەنسۆلین و کۆنتڕۆڵکردنی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن. ڕەشکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی تواوە و پێکهاتەکانی وەک 4-hydroxyisoleucine کە هەستیاری ئەنسۆلین باشتر دەکەن و هەرسکردنی کاربۆهیدرات خاو دەکەنەوە. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا و کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی دوای ژەمەکان، ئەمەش دەبێتە خواردنەوەیەکی سروشتی و ئاسان بۆ بەکارهێنان بۆ کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن.

