zagros news agency

دژی بڕیارێكی حکوومەتی عێراق بۆ سەپاندنی ڕسوومات، رێكارێك دەگیرێتە بەر

 

بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری حکوومەتی عێراق بۆ سەپاندنی ڕسوومات لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکان، لە پەرلەمانی عێراق واژۆ كۆ كرایەوە و رێكارێكی یاسایی  دەگیرێتە بەر. پەرلەمانتارێكیش دەڵێت:” ئەو بریارە کاریگەری نەرێنی لەسەر بارودۆخی ژیان و دۆخی ئابووری هاووڵاتیان دەبێت.”

 

عەلا ئەلحەیدەری، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند:” دەستمان كرد بە کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری حکوومەت، کە ڕسومات و باج بەسەر کاڵا و کەرەستەی هاوردەکراودا دەسەپێنێت، ئەو بریارە کاریگەری نەرێنی لەسەر بارودۆخی ژیان و دۆخی ئابووری هاووڵاتیان دەبێت.”

 

ئەوەشی  خستووەتە ڕوو: “لەبەرئەوەی بڕیارەکەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیانی کەم داهات کردووە، ئەنجوومەنی وەزیران پێشێلکارییەکی دەستووری ڕوونی ئەنجامداوە.”

 

عەلا ئەلحەیدەری، ڕوونیشی کردەوە: ” واژۆ لە ژمارەیەک پەرلەمانتار  كۆكرایەوە و پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمانمان کردووە، ئەویش دەسەڵاتی ڕەوانەکردنی بابەتەکەی بۆ ڕاوێژکاری یاسایی داوە بۆ ئەوەی هەنگاوی ڕێکاری پێویست بنێت.”

 

جەختی لەوە کردەوە کە : ” ئەنجوومەنی نوێنەران بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانی لە ئەستۆدایە بۆ وەستانەوە بەرامبەر هەر بڕیارێک کە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت، داواش لە حکوومەت دەكەین بارودۆخی هاووڵاتیان لەبەرچاو بگرێت و بەشداربێت لە گەیشتن بە دادپەروەری و سەقامگیری ئابووری.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لێدوانێک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

ڕێژەی بەستنی پێوەری ئاو گەیشتە 90% و ژمارەی هاوبەشان زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆنی تێپەڕاند

سەڵاح

ڤیزا لەنێوان عێراق و عوممان هەڵدەگیرێت

سەڵاح