zagros news agency

“عیسا” و “فەیحان” تاوتوێی چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانە دەکەن کە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە

شێخ “عەدنان فەیحان” جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 11 ی کانوونی دووەمی 2026، لە ئۆفیسی تایبەتی خۆیدا، لەگەڵ بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، کۆبووەوە.

لەدەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ،بەڕێز “فارس عیسا” بەناوی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لەشێخ “عەدنان فەیحان” کرد، بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی، وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

هەردوولا باسى چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاسته‌نگانه‌يان كرد، كه ڕوبه‌ڕووى عێراق دەبنەوە ، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان بکات و، سەقامگیری سیاسی و دامەزراوەیی وڵات بەهێز بکات.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و، پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا، بەپێی دەستوور و یاسا و ،و ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران کرا، لەچارەسەرکردنی کێشە یاسایی و سیاسییەکانی وڵات.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆی دەربڕى، بۆ ڕۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبته‌وكردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ وەزارەت و دەزگا حکومییەکان و هێزە سیاسییەکانی عێراقى، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و ،تەئکیدیشیکردەوە کە، قۆناغی داهاتوو قۆناغێکی نوێ دەبێت، بۆ زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکاندا، و هەڵدانەوەی لاپەڕەی ڕابردوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی هەولێر: لە کابینەی نۆیەمدا زۆرترین ڕێکار گیراوەتەبەر لەسەر زێدەڕۆی زەوی کشتوکاڵی

دڵشاد

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

یاسین

هەولێر و بەغدا لەسەر چەند پرسێکی گرنگ رێککەوتن

یاسین