zagros news agency

کەشناسیی تورکیا بەهۆی بەفر و سەرمای توندەوە هۆشداری دەداتە دانیشتووانی ٦٨ شاری ئەم وڵاتە

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا ڕایگەیاند لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا شەپۆلێکی نوێی بەفربارین و بارانبارین دەست پێ دەکات و بای بەهێز کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەریا و وشکانی و ژیانی هاووڵاتییان دەبێت.
کەشناسیی تورکیا بۆ زۆربەی ناوچەکانی باکووری کوردستان بەهۆی ئەگەری بەفربارین و بارانبارینەوە هۆشداریی دا. ئاماژەی بەوە کرد لە ناوچە بەرزەکانی هەرێمی سەرحەد ئەگەری هەرەس و داخستنی ڕێگەکان زۆرە.
شەپۆلی توندی بەفربارین، باران، با و گەردەلوول چەند ڕۆژێکی دیکەش بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هیندستان بە بەهای نزیکەی 30 ملیار دۆلار نەوتی عێراقی هاوردە کردووە

سەڵاح

سەرۆککۆماری فینلەندا هێرشی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ناتۆی بە دوور زانی

سەڵاح

نرخی زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی نوێ

سەڵاح