zagros news agency

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەگەری هەیە کە لە پێکهاتەی سەرەکی پورتوگال یاری نەکات

 

ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری پورتوگال ئاشکرایکرد کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکی زیاتر دەبێتەوە بۆ بەدەستهێنانی پێگەی پێکهاتەی سەرەکی لە مۆندیالی 2026.

ڕۆناڵدۆی تەمەن 40 ساڵ بەرەو جامی جیهانی 2026 دەڕوات بەڵام چاوەڕوان ناکرێت هەموو خولەکێک لە هەموو یارییەکدا یاری بکات، سەرەڕای ئەوەی کاپتنی هەڵبژاردەکەیە.

سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، مارتینێز بەنیازە سێ هێرشبەر لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەمەریکا و کەنەدا و مەکسیک، رۆناڵدۆش دەبێت دووربێت لە هەر پێکانێک تاکو مەترسی لەسەر پێگەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی دروست نەبێت.

هەروەها دۆن پێویستە رکابەری لەگەڵ گۆنزالۆ رامۆسی یاریزانی پاریس سان جێرمان بکات بۆ بەدەستهێنانی پێگەکەی، بەڵام ڕۆناڵدۆ ئامادە نییە هیچ هەنگاوێک بۆ دواوە بنێت و دەیەوێت بە سەرەکی یاریی بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایرن میونشن یەکەم و دووەمی بۆخۆی داگیر کردوە

یاسین

یاریزانێکی یانەی هەولێر سزایەکی قورس درا

یاسین

حەکیمی ئامانچی پاریس بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەکات

یاسین