zagros news agency

ئەمساڵ هەزار پۆلی دیجیتاڵی دروست دەکرێن

 

د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد لەگەڵ پێداچوونەوە بە کۆی سیستمی پەروەردە، گۆڕانکاریش لە پەیکەربەندی کارگێڕی قوتابخانە و پەروەردەکان بەردەوامن.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ لە شاری هەولێر، وەزارەتی پەروەردە بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی کوردستان فاوەندەیشن پڕۆژەی (ئی قوتابخانە)یان ڕاگەیاند و دەستی پێکرد.

د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە لە مەراسیمەکەدا گوتی: “لەگەڵ بەردەوامی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ کەرتی پەروەردە، کارمان کردووە بۆ ئەوەی قوتابخانەکانیش بەهەمان شێوە بە ئەلیکترۆنی بکرێن بەتایبەتی لە پۆلی دیجیتاڵیدا، ئێستا 40 قوتابخانه لە خوێندنی حکوومی کراونەتە دیجیتاڵی و ئەمساڵیش تا کۆتایی، هەزار قوتابخانە دەکرێنە دیجیتاڵی.

وەزیری پەروەردە باسیشی لەوەکرد کە وەزارەتی پەروەردە و هاوشەکانی کۆمەڵێک هەنگاوی دیکەی ناوە بۆ قوتابخانەکان وەک سیستمی وزەی خۆر بۆ کارەبا و بەیەکەوەستنەوەی نزیکەی دوو ملیۆن قوتابی لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندن و وانە و مامۆستایان لێی سوودمەند دەبن. ئەوە جگە لە دەستەبەرکردنی زیرەکی دەستکرد بۆ قوتابیان.

د. ئالان حەمەسەعید گوتیشی: “لەڕێگەی ڕێکخراوی یونسکۆوە لەگەڵ زانکۆی کۆلۆڕادۆی ئەمه‌ریکی ڕێککەوتووین بۆ هەماهەنگی زانستی و پەرەپێدان، بەتایبەتی لە تاقیگەکاندا کە ئەوە ئەرکێکی قورس بوو لەسەر شانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان. بەڵام لەو چوارچێوەیەدا بەخۆرایی تاقیگەکانمان بۆ ئامادە دەکەنەوە.

پلاتفۆڕمی (ئی قوتابخانەکەم) سیستمێکی ئەلیکترۆنی پەروەردەییە کە هاوکاری قوتابیان و مامۆستایان دەدات لە فێرکردن و دەستگەیشتن بە زۆرترین سەرچاوەی پەروەردە و فێرکردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

یاسین

فڕۆکەکەی ترەمپ لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکە پێکیاندا دا

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی سەی ساڵی نوێی زایینی(٢٠٢٦)

یاسین