مارك ساڤایا، نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ عێراق به‌فه‌رمى ده‌ستى به ئه‌ركه‌كه‌ى كرد و له یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى له گه‌ڵ وه‌زاره‌تى گه‌نجێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند بڕیارێك درا، گرنگترینیان پێداچوونه‌وه‌یه به تۆمارى پاره‌دانه گوماناوییه‌كان و مامه‌ڵه داراییه‌كانى دامه‌زراوه و كۆمپانیا و كه‌سانی عێراقییه.
مارك ساڤایا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی (ئێكس) نووسیویه‌تى: “ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی گه‌نجێنه‌ىى ئەمه‌ریکی و نووسینگەی چاودێری دارایی بیانی کۆ بوومەوە بۆ تاوتوێکردنی ئاستەنگە سەرەکییەکان و دەرفەتەکانی چاکسازی لە هەردوو بانکی حکوومی و بانکی تایبەت، بە جەختکردنەوەیەکی ڕوون لەسەر بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی دارایی، پابەندبوون و لێپرسراوێتی دامەزراوەیی.
دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ تۆماری پارەدانە گوماناوییەکان و مامەڵە داراییەکان کە دامەزراوە و کۆمپانیا و کەسانی عێراقی تێدایە و پەیوەندییان هەیە بە قاچاغچێتی و سپیکردنەوەی پارە و گرێبەست و پڕۆژە داراییە گوماناوییه‌كان کە پاڵپشتی دارایی چالاکییە تیرۆریستییەکان دەكەن.
هەروەها ده‌ڵێت: “باسمان لە هەنگاوەکانی داهاتوو کرد کە پەیوەستن بە سزاکانی چاوەڕوانکراو کە ئاراستەی لایەن و تۆڕە خراپەکاره‌كان دەکرێن کە زیان بە دەستپاکی دارایی و دەسەڵاتی دەوڵەت دەگەیەنن”.

